رۆژنامەی ھەولێر

کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینی نەخۆشخانەی ڕزگاری بەگەڕخرایەوە

لەژێر چاودێری و بە سەرپەرشتی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (کارگەی بەرهەمهێنانی گازی ئۆکسجینی پزیشکی) لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر نۆژەنکراوە و بە فەرمی بەکارخرا.

نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم کارگەیە بە باشترین ستاندارد و کوالێتی ئۆکسجین خزنەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکات.

کارگەی بەرهەمهێنانی گازی ئۆکسجینی پزیشکی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری پێکهاتەیەکی گرنگ و کاریگەرە لە بەرزکردنەوەی خزمەتگوزاری پزیشکی، بەتایبەتی بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێویستییان بە سەرچاوەی ئۆکسجینی باوەڕپێکراو هەیە.