رۆژنامەی ھەولێر

هەڵمەتی گەیاندنی خزمەتگوزاری شەقام لە تەواوی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەردەوامی دەبێت

بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ چوارشەممە ، لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی شارەوانی
(١، ٢، ٣، ٤، ٥، ٦) بە هەماهەنگی لەگەڵ کارگەی قیڕی سەرۆکایەتی شارەوانی، دەستکرا بە قۆناغێکی دیکەی هەڵمەتی قیڕتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی ژمارەیەکی زۆری کۆڵان و شەقامە گشتیەکانی شاری هەولێر .

لەو هەڵمەتەشدا کۆی بەرهەم هێنانی قیڕی پێویست بە بڕی زیاتر لە (304) تۆن لە تێکەڵەی قیڕ بۆ خزمەتگوزاریەکانی شەقام بەکار هێنرا، بۆ گەڕەکەکانی سێتاقان و شۆڕش و کوردستان و زانکۆ 99 و هەولێری نوێ و شەقامی کۆڕنیش و بازنەی نێوان شاری زەیتونەو فەرمانبەران، لەگەڵ چەندین شەقامی دیکە لە (30م و 40م 60م و 100م) ئەوەش بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان و شوفێران لەپێناو کارئاسانی و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ و باشترکردنی ڕێگاوبان .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر