چواس خالید – هەولێر
به گوژمه‌ی حه‌وت ملیار و شه‌ش سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی دوو گه‌وره پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنانی ئاوه‌ڕۆ و پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری ڕێگه‌سازی له شاری هه‌ڵەبجه جێبه‌جێ ده‌كرێن و له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌ڕۆی دهۆكیش دوو پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاوه‌ڕۆ جێبه‌جێكران.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوو گه‌وره پڕۆژه له شاری هه‌ڵەبجه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵەبجه‌ی كرد و بڕیاریدا كه ژماره‌یك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكات، له‌و كاته‌وه كاروانی ئاوه‌دانی ڕووی له شاره‌كه كردووه و ژماره‌یك پڕۆژه‌ی گرنگی خزمه‌تگوزاری كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئێستا سێ گه‌وره پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له بواری جێبه‌جێكردندان، دوویان له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له شاری هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئه‌وانیش پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی سندووقین له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به بڕی شه‌ش ملیار دیناری عێراقی، كه ڕێژه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان گه‌یشتووته ٩٥%.
هاوكات پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگاسازیی گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیاران به بودجه‌ی ملیارێك و شه‌ش سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ئێستا پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕێگاسازی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران ته‌واوبووه، كه به تێچووی پێنج سه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار جێبه‌جێكرا و ده‌خرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌وه.
جیا له‌وانه و به‌مه‌به‌سی ئاماده‌سازی بۆ وه‌رزی زستان و باشتركردنی ڕێڕه‌وی ئاوه‌ڕۆكان و ڕێگریكردن له دروستبوونی ئاسته‌نگ، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌ڕۆی دهۆك، دوو پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ئاوه‌ڕۆ جێبه‌جێكران.
كه ئه‌وانیش پڕۆژه‌كانی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز، كه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ جێبه‌جێكرا، هاوكات دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كی دیكه‌ی چوارگۆشه‌یی له گه‌ڕه‌كی ڕه‌زا، له نزیك قوتابخانه‌ی ڕه‌وشه‌ن، كه ئه‌ویش به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به كوالێتی به‌رز جێبه‌جێكرا و خرایه سه‌ر خه‌رمانی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێشكه‌شی شار و هاووڵاتیانی ده‌كات.
جیا له‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی له دهۆك جێبه‌جێكراون، ئێستا له سنووری فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگای دهۆك، چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی جۆراوجۆری خزمه‌تگوزاریی له قۆناغی جێبه‌جێكردندان و به‌پێی پڵانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش بێت، چه‌ندان پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌و سنووره جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌رباری درێژبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی و نه‌ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به نایاسایی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵه‌وه، ڕۆنان و بنیاتنانی پڕۆژە خزمه‌تگوزارییەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، به‌رده‌وامی پڕۆژه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه، له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، به بیانووی جۆراوجۆر و به نایاسایی، به‌شه بودجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه.

