وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كۆلیژی سه‌ربازیی قه‌ڵاچۆلان بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه و سێی دیكه‌ش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: بەداخەوە ئەمڕۆ سێشه‌ممه لە خولی 89ی کۆلێژی سەربازی قەڵاچۆلان لە کاتی مەشقی چەکی کاریگەر کە بەشێک بووە لە پڕۆگرامی خوێندنی خوله‌كه، تەقینەوەیەک روویداوە.
راشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه و سێ قوتابی دیكه‌ش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابییانه‌ی بوونه‌ته قوربانی، سەر بە سوپا و وەزارەتی بەرگریی عێراق بوون.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌هۆی ئه‌م رووداوه خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی وەزارەتی بەرگریی عێراق و کۆلێژی سەربازی قەلاچۆلان و خانەوادە و هاوڕێیانیان كردووه، هه‌روه‌ها هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکانی خواستووه.

