لە چوارچێوەى کارکردن لە پرۆژەی دووسایدی ( گۆمپەسپان – سماقولى ) کە لەلایەن کۆمپانیاى هێمن گروپ جێبەجێ دەکرێت و پڕۆژەیەکى ستراتیژى و گرنگى سنوورى پارێزگاى هەولێره، هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەکە مەفرەقی ( گۆمەسپان ) نامێنێ و دەبێتە یەكتربڕێكی پێشكەوتوو و ڕاوەستان و پێچ و گەڕانەوەی تێدا نابێت و شۆفێر بەبێ وەستان دەتوانێ بە هەموو لایەكاندا بڕوات، لە كاتێكدا پێشتر لەو شوێنەدا جەنجاڵییەكی زۆری هاتوچۆ دروست دەبوو.

