رۆژنامەی ھەولێر

دروستکردنی یەکەمین بەرزە پرد لەسەر ئاستی هەرێم و هەموو عێراق

لە پێناو سەلامەتی هاتووچۆی هاوڵاتیان و قوتابیان، لە شەقامی سەرەکی هەولێر – کەرکوک بەرامبەر بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، کە یەكێكە لە شەقامە گرنگەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری شوفێرانی بەسەرەوەیە، بە گوژمەی زیاتر لە ( 384 ملیۆن دینار ) له‌سه‌ر داهاتی‌ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی‌ هه‌ولێر، بەرزە پردی پەڕینەوەی پیادە دروستکراوە، ئەو پردە یەکەمین پردە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان هەموو عێراق كه‌ بەشێوە و دیزاینێکی جیاواز دروستکراوە و تێیدا ڕەچاووی پەڕینەوەی کەسانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كراوه‌.