وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند؛ له‌سه‌ر بودجه‌ی شاره‌وانی، پڕۆژه‌یه‌كی كۆنكرێتكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناوخۆیی و دانانی ئاوه‌ڕۆ له سنووری شارۆچكه‌ی بلێ كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌وه و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانییه‌كه به‌رزتر ده‌كاته‌وه. دەشڵێن؛ پڕۆژه‌ی کۆنکرێتکردنی ژماره‌یه‌ك شەقامی ناوخۆیی و دانانی ئاوه‌ڕۆ لە شارۆچکەی بلێ لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سۆران جێبەجێ ده‌كرێت و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانییه‌كه به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جگه له‌م پڕۆژه‌یه‌ش ئێستا له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سۆران (ده‌وروبه‌ری سۆران) ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه‌ی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر له سنووری شارۆچكه‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له قۆناغی جێبه‌جێكردندان.

