رۆژنامەی ھەولێر

كاك عارف ڕوشدی هاوخەمتانین

برای هێژامان کاک عارف ڕوشدی، ئەندامی ئەنجوومەنی تێكۆشەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (سالم ڕوشدی) براتمان پێگەیشت، گیانی پاكی شادوئارام بێت ، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە جەنابت و خانەوادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و تەواوی ئازیزانی خوالێخۆشبوو دەکەین.کۆچی کاک (سالم) خەسارەتێکی گەورەیە بۆ ئێمە و هەموو ئەوانەی دەیناسین. خودا سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات.
برات
هاودەنگ فارووق
سەرنووسەری ڕۆژنامەی هەولێر