رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئیماڕاتی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیماڕات بە سەرۆکایەتیی نوورە ئەلکەعبی وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیماڕات کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ سالم بن خالد ئەلقاسمی وەزیری ڕۆشنبیریی ئیماڕات و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە ئامادەی بوون، جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماڕات کرا.

سەرۆکی حکوومەت پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی سەرکردایەتیی دەوڵەتی ئیماڕات بە سەرۆکایەتیی شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیماڕات و شێخ محەمەد بن ڕاشد جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران دەربڕی.

شاندی ئیماراتی ئاماژەیان بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییان بۆ برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

دۆخی گشیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.