رۆژنامەی ھەولێر

زیاتر لە 465 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی “هەژماری من”ـەوە مووچەی مانگی ٦ وەردەگرن

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند؛ زیاتر لە 465 هەزار مووچەخۆری حکوومیی هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگی حوزەیران (شەش) بە شێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پڕۆژەی “هەژماری من”ەوە وەردەگرن.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە؛ تا ئێستا زیاتر لە 900،000 سوودمەند لە فەرمانبەرانی حکوومی خۆیان بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی لە چوارچێوەی پڕۆژەی “هەژماری من” تۆمارکردووە. هەروەها، زیاتر لە 450 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دانراون، ئەمەش دڵنیایی دەدات لەوەی مووچەخۆران بتوانن لە درێژایی 24 کاتژمێری ڕۆژانەدا دەستیان بە پارەکانیان بگات.
دەشڵێن؛ زیاتر لە 465 هەزار مووچەخۆری حکوومیی هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگی حوزەیران (شەش) بە شێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پڕۆژەی “هەژماری من”ەوە وەردەگرن. کە بەپێی پارێزگاکان بەم شیوەیە دابەشبوون؛
ژمارەی فەرمانبەران کە بە دیجیتاڵی مووچەی مانگی شەش وەردەگرن، بەپێی پارێزگاکان:

1. هەولێر: 262،050 فەرمانبەر.
2. سلێمانی: 71،120 فەرمانبەر.
3. دهۆک: 132،500 فەرمانبەر.
4. گشتی: 465،670 فەرمانبەر.

جۆری سوودمەندانی مووچەخۆر:

– فەرمانبەری مەدەنی: 254،230
– پێشمەرگە و ئاسایش: 191،000
– خانەنشینەکان: 20،500