ئەمڕۆ دووشەممە 9/1 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆکانی ( سلێمانی ، هەولێری پزیشکی، دهۆک ، زاخۆ ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان) ی دەرکرد کە ژمارەیان حەفتسەد و حەفتا و پێنج دەرچووی ساڵی خوێندنی ( 2023- 2024 )ن لە سەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ناونیشان و مووچە و دەرماڵەی شایستە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەم فەرمانە لەبەر پێویستی زۆری دامودەزگاکانی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ڕاژەی پزیشکی نیشتەجێی خولاو دەرچووە.

