رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم کۆ بووەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێم لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ کۆ بووەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئابی 2025، بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەکە دا، شاندەکە دوایین ئەنجامی گفتوگۆکانیان سەبارەت بە بابەتە تەکنیکی و یاساییەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ خستەڕوو و ئاماژەیان بەوە دا کە داتا و زانیاری تەواویان پێشکەش کردووە و ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەبارەی هەموو کێشە و بابەتەکان داوە.

کۆبوونەوەکە جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان و خێراترکردنی ڕێرەوی دانوستان بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن و دابینکردنی مافە دەستووریی و یاساییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.