وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکاتەوە، 4ـی ئەیلوول دوا وادەی پێشکێشکردنی بەشە وانەی مامۆستایان و تۆمارکردنی خشتەی بەشەکانە.
رۆژی شەممە 30ـی ئاب لیژنەی سەرپەرشتیاری سیستەمی ئی – پەروەردە، ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لە باخچەی منداڵانەوە تاوەکو پەیمانگاکان ئاگادار کردەوە کە 4ـی ئەیلوولی 2025 دوا وادەی تۆمارکردنی وانەی مامۆستایان و خشتەی پۆلەکانە.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە؛ “رۆژی 4ـی ئەلوول دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی بەشە وانەی دروستی هەر مامۆستایەک لە سیستەمی ئی – پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026”.
هاوکات ئاماژە بەوەش دراوە کە 4ـی ئەیلوول دوا وادە دەبێت بۆ تۆمارکردنی خشتەی بەشەوانەکانی هەفتە و جیاکردنەوەی پۆل و هۆبە لە سیستەمی ئی – پەروەردە بە دروستی.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە: “کاتژمێر 12ـی شەوی 4ـی ئەیلوول سیستەمی ئی – پەروەردە دادەخرێت و پاش کرانەوەشی دەسەڵاتی گۆڕانکاریکردن نادرێت بە ناوەندەکانی خوێندن”.

