رۆژنامەی ھەولێر

پرۆژەی چارەسەری کێشەی کارەبا و وێستگەی موبايلى ئۆمەراوە قوشتەپە جێبەجێ دەكرێت

بە گوژمەی زیاتر لە ( 1 ملیار و 500 ملیۆن دینار ) چارەسەری کێشەی کارەبای سنووری قەزاکە دەکرێت

به گوژمه( 1 ملیار و 700 ملیۆن دینار ) دەستکرا بە پڕۆژەی دانانى وێستگەی موبايلى ئۆمەراوە لە سنووری قەزاى قوشتەپە.

کە بریتیە لە دەرهێنانى 6 فیدەر لە وێستگەکە بۆ چارەسەرکردنی بارزۆری 12 فيدەری سنووری قەزاکە و چارەسەری کێشەی 42 گوندى دەشتی هەولێر، کە کێشەی ئۆڤەرلۆد و کەمی ڤۆڵتیەیان هەبوو.

پڕۆژەی دانانی وێستگەکە تەواوبووە و لەو نزیکانە دەکەوێتەکار، بەکردنەوەی نزیکەی %90 کێشەکانی کارەبای سنووری قەزایی قوشتەپە چارەسەردەبێت.