، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، بەپێی ئەو رێکارانەی لەئێستادا جێبەجێ دەکرێن، ئۆتۆمبێلەکان بۆ دیاریکردنی سزای تیژڕۆیی پۆلێن کراون بۆ دوو گرووپ: ئۆتۆمبێلی گەورە و بچووک.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: “هەر گرووپێک لەو ئۆتۆمبێلانە خێراییەکی بۆ دیاریکراوە و پێویستە شۆفێر بەپێی ئەو خێراییە ئۆتۆمبێلەکەی لێبخوڕێت، بەپێچەوانەوە تووشی سزا دەبێت”.
بۆ زیاتر روونکردنەوەی رێکارە نوێیەکە، هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بە دوو نموونە کردووە:
یەکەم: ئەگەر خێرایی رێگەپێدراو لە شەقامێکدا 100 کیلۆمەتر بێت لە کاتژمێرێکدا، ئەوا بۆ ئۆتۆمبێلە گەورەکان ئەو خێراییە دەبێتە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
دووەم: ئەگەر خێرایی رێگەپێدراو لە شەقامێکدا 80 کیلۆمەتر بێت لە کاتژمێرێکدا، ئەوا خێرایی رێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە گەورەکان دەبێتە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هاوکات وێنەی پۆلێنکردنی ئۆتۆمبێلەکانیشی بەپێی قەبارەیان (گەورە و بچووک) بڵاوکردووەتەوە.










