به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخۆشی كردن و رێزگرتن له دلسۆزی و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ماندوونهناسهیان، ئەمڕۆ دووشەممە 27.8.2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، له‌دیوانی پارێزگا به ئاماده‌بوونی مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگار‌و كارزان عه‌بدولهادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێرو ئارام ره‌سول به‌رێوبه‌ری شاره‌وانی یه‌ك و كاره‌بای یه‌كی هه‌ولێر، پێشوازی له تیمی ئه‌ندازیارانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر كرد …
پارێزگاری هەولێر، دڵخۆشی به‌دیداری ئه‌ندازیارانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر ده‌ربری، كه توانیان له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا بازاڕی سووتاوی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر، به ندازهو شێوازی كلاسیكی دێرینی خۆی قه‌یسه‌ری نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه و جوانیه‌كی دیكه‌ی شاره‌ستانی به‌و بازاره مێژووییه ببه‌خشنه‌وه، كه وه‌كو شوناسێكی هه‌ولێر ته‌ماشا ده‌كرێ …
پارێزگاری هەولێر، ئاماژه به په‌رۆشی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی به‌رێزیان، بڕیار درا بازاڕه‌كه به خێرایی نۆژه‌ن بكرێته‌وه، قه‌ره‌بۆی زیانلێكه‌وتووانی بكرێته‌وه، چونكه خه‌ڵكی كاسبی لێیه و نابێت ئیشیان دوا بكه‌وێت. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندین جار له دوای سوتانی بازاڕی قه‌یسه‌ری و له‌كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و له دوای ته‌واو بوونی پرۆسه‌ی نۆژهنكردنهوهدا بازاری قه‌یسه‌ری هه‌ولیری به‌سه‌ر كرده‌وه .
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه تێمی ئه‌ندازیارانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاری قه‌یسه‌ری هه‌ولێر، سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد بۆ ئه‌و ته‌قدیر كردنه، دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌و ئه‌ركه شانازیه‌كی گه‌وره بوو بۆ ئه‌وان كه به‌شداربن له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازارێكی شاره‌ستانی وه‌كو بازاری قه‌یسه‌ری هه‌ولێر، بۆیه وه‌كو تیمێكی یه‌كگرتوو به‌و په‌ری دڵسۆزیه‌وه ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ كردووه‌و به‌ر له ته‌واو بوونی كاتی دیاری كرا‌و، پرۆسه‌كه‌یان كۆتایی پێ هێناوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سوپاسی خۆیان بۆ پارێزگار‌و تیمی پارێزگای هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه، كه به‌هه‌موو شێوازێك له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێرو شاره‌وانی یه‌كی هه‌ولێرو كاره‌بای یه‌كی هه‌ولێرو داموده‌زگاكانی دیكه ته‌واوی ئاسانكاریان بۆ كراوه. له كۆتاییدا پارێزگاری هه‌ولێر، رێزلێنانی به‌سه‌ردا دابه‌شكردن …
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه شەوی (5ـی ئایاری 2024) ئاگرێك لە بەشێکی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە کۆنترۆڵ کرا.

