رۆژنامەی ھەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشی دا

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر خەركردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان درا.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی دا.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا كۆبوونەوەكانی هەردوو شاندی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕالی بەردوامییان هەبێت بە مەبەستی رێككەوتن لەسەر سەرجەم كێشەكان.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا داوا كرا وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 120 ملیار داهاتی نانەوتی بنێرێت، بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی شەش.

چەند رۆژێك پێش ئێستا، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو: 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە و هەر كارتێك بڕیار لەسەر خەركردنی مووچە درا، راستەوخۆ پارەكە بۆ بەغدا دەنێردرێت.