چواس خالید – هەولێر
ڕێگای گۆمه‌سپان – سماقولی كه یه‌كێكه له ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان پارێزگای هه‌ولێڕ و پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ڕشتانه و به كوالێتی به‌رز كار له بنیاتنانی ده‌كرێت، كه ئێستا ٩٠%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌خرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
له چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردنی زیادتری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و بنیاتنان و پته‌وكردنی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ڕێگه‌وبانه‌وه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ڕۆنانی به دووساید كردنی ڕێگه‌ی گۆمه‌سپان – سماقوڵی دا.
له دوای بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕشتانه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دوو سایدی گۆمه‌سپان – سماقوڵی، هاوكات له چوارچێوه‌ی گه‌شه‌پێدانی به‌نداوی گۆمه‌سپان وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژیی و گرنگی گه‌شتیاری و ئاوبووری كرا.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دوو سایدی گۆمه‌سپان – سماقوڵی، به گوژمه‌ی دوو سه‌د و ده ملیار دیناری عێراقی، له‌لایه‌ن كۆمپانیای خۆماڵی هێمن گروپ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دوو سایدی گۆمه‌سپان – سماقوڵی، پارێزگه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و هاوكات شه‌قامی ده‌وروبه‌ری به‌نداوی گۆمه‌سپانیش ده‌گرێته‌وه، كه به‌پێی نه‌خشه‌كه‌ی، شوێنێكی سه‌رنجڕاكێشی گه‌شتیاری لێ فه‌راهه‌م دێ.
پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كه به كوالێتی به‌رزی ستاندارد و شێوه‌ی سه‌رده‌میانه بنیاتده‌نرێت، كه مه‌وداكه‌ی بیست و دوو كیلۆمه‌تره و تێیدا شه‌ش ژێر پرد و سێ به‌رزه پردی هه‌نه.
سه‌رباری درێژبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی و نه‌ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به نایاسایی و نا ده‌ستوری له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ بۆ ماوه‌ی زیاتر له یازده ساڵ، كه‌چی پێشكه‌شكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و ڕۆژانه پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری نوێ له ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕۆده‌نرێت.
پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێكه، كه ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا، به تێچووی زیادتر له شه‌ش ترلیۆن دیناری عێراقی، نزیكه‌ی دوو هه‌زار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنان و دروستكردنی شه‌قامی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردووه.
له‌و ژماره‌یه‌دا، هه‌زار و سه‌د و نۆزده پڕۆژه‌ی ستراتیژن و له ڕێگه‌ی نێوان پارێزگااكاندا ڕۆنراون و له نێویاندا ڕۆنانی به‌شی كۆتایی شه‌قامی ١٢٠مه‌تری و شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری له هه‌ولێر و شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی و شه‌قامی بارزان له پارێزگای دهۆك هه‌ن، كه ئه‌و شه‌قامانه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كه‌مكردنەوه‌ی جه‌نجاڵی له شاره‌كاندا هه‌یه و ئاسانی هاتوچۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، ته‌نیا له نێوانی پارێزگا و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌ودای دوو هه‌زار و شه‌ش سه‌د و هه‌ژده كیلۆمه‌تر، ڕێگه‌ی نوێ به كوالێتی به‌رز و ستانداردی جیهانی و شێوازی سه‌رده‌میانه بنیاتنراوه و خراوه‌ته خزمه‌ت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئه‌و ڕێگه نوێیانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنیاتیناون، به‌شێوه‌ی سه‌رده‌میانه ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی بۆكردوون و به‌هۆیانه‌وه ماوه‌ی ڕێگه‌ی زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه و ئێستا هاووڵاتیان به ڕێگه‌یه‌كی ته‌خت و سه‌لامه‌ت به‌سه‌ریدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن.

