رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ پێویستە حکوومەتی فیدراڵ قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی جینۆسایدی ئەنفال بکاتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی کارەساتی ئەنفالی بادیناندا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند؛پێویستە حکومەتی فیدراڵ قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی جینۆسایدی ئەنفال بکاتەوە.

لە پەیامەکەیدا هاتووە؛ لە (37)مین ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا، بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانییانی ئەو تاوانە دڕندانەیەی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە.
پێویستە حکومەتی فیدراڵ قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی جینۆسایدی ئەنفال بکاتەوە.
سڵاو لە گیانی پاکی قوربانییانی جینۆسایدی ئەنفال و گشت شەهیدانی کوردستان.