چواس خالید – هەولێر
دوای بڕیاری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكی له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئێستا نزیك به نیوه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان كاره‌بای ٢٤ كاتژمێریان هه‌یه و بڕیاره له یه‌كی ئه‌یلوله‌وه كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری بۆ پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه دابین بكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێكی نه‌خوازراو نه‌یه‌ته پێش، بڕیاره له یه‌كی ئه‌یلوولی ٢٠٢٥، كاره‌بای ٢٤ كاتژمێریی بگاته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
به‌پێی پلان سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوولی ٢٠٢٥، كار و چاكسازیی له بگۆڕه‌كانی كاره‌با له پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ته‌واو ده‌بێت و هه‌موو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به یه‌ك زۆن ده‌خرێته سه‌ر پڕۆژه‌ی ڕووناكی و كاره‌بای ٢٤ كاتژمێریان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه زیادتر له چوار سه‌د و ده هه‌زار و سێ سه‌د هاوبه‌شی كاره‌با هه‌نه، كه ئێستا زیادتر پشتیان به مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به‌ستووه و له‌دوای سه‌ری مانگه‌وه چیدی مۆلیده‌كان پێویست نابن و ده‌كوژێندرێنه‌وه.
دوای ته‌مه‌نێك له بوونی گرفتی كه‌می كاره‌با، دواجار له تشرینی دووه‌می ٢٠٢٤، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاره‌كی گرفتی كاره‌بای دا، كه به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كاره‌با و جێبه‌جێكردنی چه‌ندان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سێكته‌ری وه‌به‌رهێنان و گواستنه‌وه و دابه‌شكردن له هه‌موو كوردستان و فراوانكردنی تۆڕه‌كان و بونیادنانی ده‌یان وێستگه، له‌گه‌ڵ دانانی پێوه‌ری زیره‌ك به‌تێچووی دوو سه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ژێرخانی كاره‌بای له هه‌رێمی كوردستان پته‌وكرد، ئێستاش به‌جێبه‌جێكردنی ‘پڕۆژه‌ی ڕووناكی’، خه‌ونی بوونی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنێته دی.
پڕۆژه‌ی ڕووناكی له كۆتاییه‌كانی ٢٠٢٤ كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری بۆ هاوبه‌شانی دابین ده‌كرێت و به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ست، ئێستا دوو سه‌د گه‌ڕه‌ك و سه‌د هه‌زار شوێنی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان كاره‌بای ٢٤ كاتژمێریان بۆ دابینكراوه، كه به‌هۆی پڕۆژه‌ی ڕووناكییه‌وه، دوو ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار كه‌س سودمه‌ند بوونه.
پڕۆژه‌ی ڕووناكی سه‌ره‌تا له گه‌ڕه‌كه‌كانی شادی و به‌هاری نوێ و نازناز و به‌ختیاری و سه‌ربه‌تی و كوران و كوردستان و ماجیداوه و ڕزگای و به‌هار و كرێكاران له گه‌ڵ گه‌ڕه‌كه‌كانی ئازادی و ڕاستی جێبه‌جێكرا، دواتریش گه‌ڕه‌كه‌كانی زانیار و ته‌عجیل و عه‌ره‌بان و مناره خرانه پڕۆسه‌كه‌وه.
ئه‌مڕۆ، زۆرینه‌ی هاووڵاتیان له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی، كاره‌بای ٢٤ كاتژمێریان بۆ دابینكراوه و خراونه‌ته نێو پڕۆژه‌ی ڕووناكییه‌وه.
پڕۆژه‌ی ڕووناكی به‌جۆرێك ڕێكخراوه، تا ده‌ست به كاره‌باوه بگیرێت و به‌فیڕۆ نه‌درێت، بڕی خه‌رجی كه‌متر بۆ هاوبه‌شانی هه‌ژمار ده‌كرێت و بڕیاره تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٦، هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری له ته‌واوی هه‌رێی كوردستان فه‌راهه‌م بێت.
سوده‌كانی پڕۆژه‌ی ڕووناكی یه‌ك و دوو نین وجیا له سودی دابینكردنی كاره‌بای ٢٤كاتژمێری، هه‌ڵبه‌ت ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له پاككردنه‌وه‌ی ژینگه، كه تا ئێستا به‌هۆی پڕۆژه‌ی ڕووناكییه‌وه، زیادتر له دوو هه‌زار و پێنج سه‌د مۆلیده‌ی ئه‌هلی له گه‌ڕه‌كه‌كان كوژێندراونه‌ته‌وه، كه باقه باقه له ڕێگه‌ی گزۆزه‌كانیانه‌وه ژه‌هریان تێكه‌ڵ به هه‌وای كوردستان ده‌كرد، جیا له‌و ژماره‌یه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پلانیدایه زیادتر له حه‌وت هه‌زار مۆلیده بكوژێنێته‌وه.
له دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی ١٩٩١ه‌وه، خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست په‌تای كه‌می كاره‌باوه ده‌ناڵێنت، په‌تایه‌ك ماوه‌كه‌ی تا ئه‌مڕۆ درێژ بووه‌ته‌وه و له وه‌رزه‌كانی هاوین و زستاندا تاڵاوی پێ چه‌شتوون، ئه‌و كاره‌بایه‌ی جاران هاوبه‌شان به‌هیوای هاتنه‌وه‌ی بوون تا هه‌رچی هه‌یانه پێی بكه‌ن، بۆ له‌مه‌ودوا له‌به‌ر پاراستنی ئامێره‌كانیان، ڕه‌نگبێت خۆیان ماوه ماوه بیكوژێننه‌وه.

