رۆژنامەی ھەولێر

ئانۆ جەوهەر له‌ ڤاتیكان له‌گه‌ڵ پاپا كۆبووه‌وه‌

دووشه‌ممه‌، 25ـی ئابی 2025، ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ هاوكات سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی مەسیحییه لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی و کەسایەتی و سەرکردەی سیاسی و یاسادانەری کاثۆلیکی لە سەرتاسەری جیهان لە دیدارێکی تایبەتدا لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەم کۆبووەوە.
لە دیداره‌كه‌دا لە ڤاتیکان ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆشکی سپی و ڕاوێژکاری نزیک لە دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا و چەندین کونگرێسمانی ئەمەریکی لە کۆماریی و دیموکراتەکان و چەندین سەرکردە و ئەندامانی ناتۆ و پەرلەمانتارانی یەکێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا و ئەمه‌ریکای لاتین و کاردیناڵەکانی کەنیسەی کاثۆلیکی ئامادە بوون.