پۆلیسی سۆران رایگەیاند: هاووڵاتییەک بەناوی (ع. ع. ع) کە بریکاری غازی ماڵانە و ماوەی شەش ساڵە کەسێک بەناوی (ب. ع. م) وەک شوفێری ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان کاری لا دەکات، بەڵام کرێکارەکە ئەو هەلەی قۆستۆتەوە بە جۆرێک کەوا بتڵی غازی لە ماڵان وەرگرتووە و پارەشی لێوەرگرتوون و گوتوویەتی دواتر بتڵی غازەکانتان بە پڕکراوی بۆ دەگەڕێنمەوە.
راشیگەیاند: بەو جۆرە كرێكارەكە زیاتر لە 130 بتڵی غازی لە هاوولاتییان و بریکاری غازەکەی دزیوە.
پۆلیسی سۆران هەروەها رایگەیاند: بۆیە تۆمەتبارەكە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی دیانا بۆ کرایەوە و دادوەری لێکۆڵینەوەی لێ ئاگادار کرایەوە و دواتریش ناوبراو دەستگیر کرا.

