ئەمڕۆ دووشەممە 2025.8.25، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.هێمن میرانى، بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى ناوخۆ و ژمارەیەکى تر لە نێردە و نوێنەرانى ڕێکخراوە حکومى و نێودەوڵەتییەکان و پسپۆڕان و شارەزایان، لە هەولێرى پایتەخت ” ڕاگەیاندنى یەکەمین هەڵسەنگاندنی نیشاندەرەکانی حوکمرانی کۆچ ” بە هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM بەڕێوەچوو.
تێیدا جگە لە پێشکەشکردنى چەند وتارێک و نیشاندانى کورتە ڤیدۆیەک سەبارەت بەو پرسە، چەند پانێلێک لە بارەى هەڵسەنگاندنی نیشاندەرەکانی حوکمرانی کۆچ لە هەرێمى کوردستان و ڕۆڵى ڕەوانەکردنى نیشتیمانى لە بەهێزکردنى سیاسەت و حوکمڕانیدا خرایە بەرباس و لەلایەن ئامادەبووان و پسپۆڕانەوە گفتوگۆى لە بارەوە کرا.
جێگەى باسە، حوکمرانی کۆچ بریتیە لە کۆمەڵە پێوەر، کە یارمەتی ووڵاتان دەدات بۆ هەڵسەنگاندنی سیاسەتەکانی کۆچ کردن.

