رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەید کاکە دەکات

 

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالیای بارزانیی نەمر، سەید کاکە، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالیای بارزانیی نەمر، سەید کاکە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و هەڤاڵانی دەکەین.
سەید کاکە پێشمەرگەیەکی قارەمان و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری کوردستان بوو، کە هەموو تەمەنی خۆی، لەپێناو بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بەسەر برد. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.