بۆ كۆچی دواییی پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ری دێرینی كوردستان خوالێخۆشبوو سه‌ید كاكه، سه‌ره‌خۆشیی قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكاری به‌ڕێزیان و هاوخه‌بات و هاوڕێیانی ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خوای مه‌زن داواكارم گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت. خوالێخۆشبوو سه‌ید كاكه، به خزمه‌ت و خه‌بات و تێكۆشانی له‌پێناوی گه‌ل و وڵاته‌كه‌یدا، به دڵسۆزی و نیشتمانپه‌روه‌ری و ئه‌و ڕه‌نجه‌ی بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ی كێشا، هه‌میشه یادی به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

