چواس خالید – هەولێر
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر داهات و بودجه‌ی شاره‌وانییه‌كان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر خه‌رج كردنی گوژمه‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی پێداویستی له سێكته‌ری شاره‌وانی و ئاو له سنووری پارێزگای سلێمانی.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رج كردنی چه‌ند گوژمه‌یه‌كی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یی خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی سێكته‌ری شاره‌وانی و ئاو له سنووری پارێزگای سلێمانی.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندرای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، گوژمه‌كان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٠٠% و ١٥%ی داهاتی ئاوه، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی پێداویستی تایبه‌ت به كارگه و فه‌رمانگه‌كانی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی له سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئه‌و گوژمه‌یه‌ی ته‌رخانكراوه بریتین له، چاكسازیكردن له به‌شێ‌ك له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ناو شار و دروستكردنی شه‌قامی یه‌ك ساید له سنووری شاره‌وانیی شاره‌زوور و دابینكردنی قیری شل و لم و بوحس و چه‌و بۆ كارگه‌ی قیری شاره‌وانی له تانجه‌ڕۆ بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و قیرتاوكردنی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری سلێمانی.
هاوكات هه‌ر له‌و گوژمه‌یه‌ی دابینكراوه، دابینكردنی ماتۆڕی بۆسته‌ر په‌مپ بۆ پڕۆژه‌ی دوو له فه‌رمانگه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان و دابینكردنی گوژمه‌ی پێویست بۆ كاری چاكسازی له شه‌قامه‌كان و دابینكردنی پێداویستی بۆ تانكه‌ر و شه‌معه و مۆلیده و ئامێره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی و فراوانكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قام له خانووه تازه‌كانی سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پێنجوێن هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا و هه‌ر له‌و گوژمه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی داوه، شه‌قامی سه‌ره‌كی پێنجوێن نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها تۆڕی ئاو بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌واره‌به‌رزه، وڵوبه و سروشت له سلێمانی ڕاده‌كێشرێت.
جیا له‌وانه و به‌پێی پلانی شاره‌وانی، ئێستا ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاریی له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو له بواری شاره‌وانی و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا له قۆناغی جێبه‌جێكردندان.
له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی و نه‌ناردنی بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه به بیانوی بێ بنه‌ما و جۆراوجۆر، كه ماوه‌ی یازده ساڵه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه، كه‌چی له هه‌رێمی كوردستان ڕۆنان و بنیاتنانی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رسوڕهێنه‌ره، كه به به‌رده‌وامی ڕۆژانه و هه‌فتانه چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی ده‌كات، به‌پێی ئاماری به‌رده‌ستی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، هی كاره‌كانی ته‌نیا چوار ساڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و ماوه‌یه‌دا سێ هه‌زار و سێ سه‌د و په‌نجا و نۆ پڕۆژه‌ی جیا جیا، به گوژمه‌ی دوازده ترلیۆن و هه‌شت سه‌د و سی و هه‌شت ملیار و شه‌ش سه‌د و حه‌وت ملیۆن دینار له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردووه، ئه‌و ژماره زۆره‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه له كوردستان نموونه‌ییه، كه له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا به به‌رده‌وامی و هه‌موو ڕۆژێك دوو پڕۆژه و نیوی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شكراوه، كه ئه‌وه‌ش له دنیادا كه‌م وێنه‌یه.

