سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری، بەشێک لە شەقامی سلێمانی – کەرکووک دادەخرێت.
بەگوێرەی ئاگادارییەکە، هۆکاری داخستنەکە بۆ دانانی گرێدەرە بۆ سەقفی پردەکەی یەکتربڕی تاسڵوجە و لە رۆژی هەینی، 22ـی ئابی 2025ـەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
شارەوانیی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات لەو ماوەیەدا رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن، کە بەمشێوەیە دیاریکراون:
1- ئەو شۆفێرانەی لە سلێمانییەوە بەرەو کەرکووک دەڕۆن، دەتوانن رێگەی (سلێمانی – تاسڵوجە – کەرکووک) بەکاربهێنن.
2- ئاراستەی هاتن لە کەرکووکەوە بۆ سلێمانی، دەخرێتە سەر سایدەکەی دیکەی شەقامەکە (ئاراستەی سلێمانی – کەرکووک).

