ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 20.8.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، و یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێرو شێخ زەیتۆ تۆفیق بەڕێوبەری چاودێریی كۆمه‌ڵاتیه‌تی هه‌ولێر، و سه‌نگه‌ر جه‌مال به‌رێوه‌به‌ری خانه‌ی به‌ساڵاچووانی هه‌ولێر، له خانه‌ی به‌ساڵاچووانی هه‌ولێر به‌شداریان له مەراسیمێكی تایبه‌ت به دابەشکردنی خەڵاتی سەربازی ون كرد، كه ئه‌مجاره‌یان به‌سه‌ر خزمەتگوزارەکانی خانەی بەساڵاچووانی هه‌ولێر به‌خشرا …
پارێزگاری هه‌ولێر وێرای پیرۆزبای كردن له وه‌رگرانی خه‌ڵاتی سه‌ربازی ون، ستایشی كاری تایبه‌تمه‌ندو مرۆڤدۆستی كردن و ئه‌ركی ئه‌وانی به‌پیرۆزو ره‌سه‌ن ناوزه‌د كرد …
شایه‌نی ئاماژه بۆكردنه ئەم خه‌ڵاته له‌لایه‌ن كه‌ناڵی 24 بۆ ئه‌و سه‌ربازه ماندوو نه‌ناسانه ته‌رخان ده‌كرێ، كه لە ئێستا‌و رۆژگارەکانی رابردوودا تابلۆیەکی جوانیان له جوامێری و خزمه‌تكردن نیشان داوه .

