چواس خالید – هەولێر
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به به‌رده‌وامی و ڕۆژانه پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌جۆرێك ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا، به تێچووی زیادتر له شه‌ش ترلیۆن دیناری عێراقی، نزیكه‌ی دوو هه‌زار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنان و دروستكردنی شه‌قامی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردووه.
سه‌رباری كه‌ڵه‌كه‌بوون و دانه‌وه‌ی قه‌رز له ڕابردوو، به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه، به دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڕینی به‌شه بوودجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به نایاسایی له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه، له‌گه‌ڵ خه‌رجییه‌كانی شه‌ڕی داعش و هه‌ڵتۆقینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا؛ هاوكات كورت هێنانی بودجه‌كه‌ی (دوای چاكسازی تێیدا)، كه‌چی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری و وه‌به‌رهێنان و هه‌وڵ و كاركردنی ڕشتانه بۆ پته‌وكردنی ژێرخانی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بووه، به‌جۆرێك ژماره‌ی پڕۆژه‌كان سه‌رسوڕهێنه‌ره.
به‌پێی داتاكانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كار بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان، له ١٠ ی ته‌مووزی ٢٠١٩، تا مانگی ته‌مووزی ٢٠٢٥، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕی زیادتر له شه‌ش ترلیۆن دیناری عێراقی، نزیكه‌ی دوو هه‌زار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سێكته‌ری ڕێگه‌وباندا جێبه‌جێكردووه.
له‌ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا، هه‌زار و سه‌د و نۆزده پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگه‌وبان له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكراون.
له‌و هه‌زار و سه‌د و نۆزده پڕۆژه‌یه‌یی له بواری ڕێگه‌وباندا، له‌و ماوه‌یه‌دا جێبه‌جێكراوه، زۆرێك له پڕۆژه‌كان ستراتیژن و له ڕێگه‌ی نێوان پارێزگكاندا ڕۆنراون و له نێویاندا ڕۆنانی به‌شی كۆتایی شه‌قامی ١٢٠مه‌تری و شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری له هه‌ولێر و شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی و شه‌قامی بارزان له پارێزگای دهۆك هه‌ن، كه ئه‌و شه‌قامانه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كه‌مكردنوه‌ی جه‌نجاڵی له شاره‌كاندا هه‌یه و ئاسانی هاتوچۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێی داتاكه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، له ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ته‌مه‌نی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حه‌وت سه‌د و حه‌ڤده پڕۆژه‌ی دروستكردن و ڕۆنانی شه‌قام له ته‌واوی شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كاره‌كانیان ١٠٠% ته‌واو بووه و خارونهته خزمه‌ت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
هاوكات ئێستاش چوار سه‌د و دوو پڕۆژه‌ی دیكه‌ی بنیاتنان و ڕۆنانی شه‌قام له ته‌واوی هه‌رێی كوردستان به‌بێ جیاوازی له جێبه‌جێ كردندان و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وانیش كاره‌كانیان ته‌واو ده‌بێت و ده‌خرێنه خزمه‌ت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا له نێوانی پارێزگا و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌ودای دوو هه‌زار و شه‌ش سه‌د و هه‌ژده كیلۆمه‌تر، ڕێگه‌ی نوێ به كوالێتی به‌رز و ستانداردی جیهانی و شێوازی سه‌رده‌میانه بنیاتنراوه و خراوه‌ته خزمه‌ت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئه‌و ڕێگه نوێیانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنیاتیناون، به‌شێوه‌ی سه‌رده‌میانه ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی بۆكردوون و به‌هۆیانه‌وه ماوه‌ی ڕێگه‌ی زۆربه‌ی شار و شارۆكه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه و ئێستا هاووڵاتیان به ڕێگه‌یه‌كی ته‌خت و سه‌لامه‌ت به‌سه‌ریدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن.
ئاماره‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ریده‌خات، سه‌رباری ته‌نگژه و ئاڵۆزییه‌كان و نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یازده ساڵ به نایاسایی و به بیانوی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن عێراقی فیدڕاڵه‌وه، له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیك به هه‌موو ڕۆژێك و به‌بێ پشوو، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی ته‌نیا له بواری ڕێگه‌وباندا پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، كه ئه‌وه له دنیادا كه‌م وێنه‌یه.
یەکێک لە پرۆژە ستراتیژییەکان کە ئێستا کاری تێدا دەکرێت، پرۆژەی دووسایدی کەسنەزان- دەربەندی گۆمپەسپانە کە لەلایەن کۆمپانیاى هێمن گروپ جێبەجێ دەکرێت بەردەوامە و لە ئێستادا کارکردن لەو پڕۆژەیە گەیشتۆتە هەورازە نەفت.
پڕۆژەکە، پڕۆژەیەکى ستراتیژى و گرنگى سنوورى پارێزگاى هەولێره و هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەى دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵی کارى تێدا دەکرێت و پێك هاتووه له 15.5 كیلۆمەتر، 40 ئاوبه‌ر، 4 به‌رزه‌پرد و 1 ژێرپردی تێدایە، بە تەواوبوونی، ڕێگای هەولێر تا ڕێگای سماقوڵی بە درێژیی 38 کیلۆمەتر دەبێتە دوو ساید.
سه‌رباری ته‌نگژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به ئیداره‌دانی دروست، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابینكردنی بودجه‌ی پێویست، بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه پێویستییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و دابینكردنی ئاو و كاره‌بای پێویست به تێچوویه‌كی قه‌به‌وه و بە بنیاتنان و ڕۆنانی شه‌قام و ڕێگاوبان و گرنگیدان به كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتیاری و پیشه‌سازی و هتد…، تا كوردستان بخاته سه‌رپێی خۆیی و له حه‌وجێ بوونی به وڵاتان ده‌ربازی بكات.

