راگه‌یێنراوى لیژنه‌ى بالاى پێشوازى كردن له زیاره‌تكارانى چله‌ى ئیمام حوسین
به بۆنه‌ى كۆتایى هاتنى پرۆسه‌كه له سالى 2025
به ناوى لیژنه‌ى بالاى پێشوازى كردن له زیاره‌تكارانى چله‌ى ئیمام حوسین، رۆژى یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتى ( 17-8-2025) كۆتایى هاتنى پرۆسه‌ى رێوره‌سمى پێشوازى كردن له زیاره‌تكاران ئیرانى و بیانى چله‌ى ئیمام حوسین بۆ شاره پیرۆزه‌كانى كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف بۆ سالى ( 2025 ) راده‌گه‌یێنین.
له سه‌ر بریارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و له دواى ده‌رچوونى فه‌رمانى كارگێرى پارێزگاى هه‌ولێر له رێكه‌وتى ( 28 – 5 – 2025 )، لیژنه‌ى بالا به ئه‌ندامه‌تى هه‌موو وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ پێشكێشكردنى خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له رووى ئه‌منى و ته‌ندروستى و گواستنه‌وه و شوێنى مانه‌وه و پشوودان به هه‌موو پێداویستییه‌كانه‌وه بۆ به‌رێوه چوونى رێوره‌سمى چله‌ى ئیمام حوسین بۆ سالى (2025) بۆ پیشوازى كردن له زیاره‌تكارانى ئیرانى و بیانى ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كانى كرد.
رێكخستن و دامه‌زراندنى چوار وێستگه‌ى مانه‌وه و پشوودان وپێشوازى كردن له زیاره‌تكاران له ( ده‌روازه‌ى نێوده‌وله‌تى حاجى ئۆمه‌ران، كانی ماران، پیشانگاى نێوده‌وله‌تى هه‌ولێر، بازگه‌ى شێراوه ).
دابین كردنى پێداویستییه‌كانى هه‌ر چوار ویسَتگه‌كان له لایه‌ن (ده‌زگارى خێرخوازى بارزانى ) به هه‌موو پێداویستییه‌كانى لۆجستیكییه‌وه و كه‌لوپه‌ل و ئامێر و ئالیات و كابینه‌كان و ئامبولانس و داوده‌رمان و نان خواردن و ئاوى خواردنه‌وه و چا و سه‌به‌ته‌ى خۆراك ( شه‌ربه‌ت و ئاو و كێك و بسكویت )، و فێنككه‌ره‌وه و ئاوپرژین و كه‌پرى سیبه‌ر و ئینته‌رنێت وپێداویستییه‌كانى مانه‌وه‌ی زیاره‌تكاران وه‌كوو به‌تانى و دۆشه‌ك و پێخه‌و و له‌حێف و خیوه‌ت و تانكى ئاو و ئاوده‌ستى گه‌رۆك و ساردكه‌ره‌وه و موبه‌ریده و مۆكێت و كورسى و مێز و حه‌وزى ئاوى ساردكردن و سه‌لاجه و كابینه‌كان و ترمزى ئاو و حاویه و سه‌هۆل و …
دابین كردنى پاره‌ى كرێى پاسه‌كانى گواستنه‌وه‌ى هاتنوچوونى زیاره‌تكاران له لایه‌ن ( سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ) له حاجى ئۆمه‌ران بۆ هه‌ولێر و دوباره له هه‌ولێر بۆ حاجى ئۆمه‌ران، و هه‌روه‌ها كرێى گواستنه‌وه‌ى به‌شێكى زیاره‌تكاران له هه‌ولێربۆ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و دوباره گه‌رانه‌وه‌یان بۆ هه‌ولێر.
جێگیر كردنى تیمه‌كان و لیژنه‌كانى فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان به پێى پسپۆرى ئه‌ركه‌كانیان به ستافێكى شاره‌زا و كارا وبه شه‌و و رۆژ له‌م داموده‌زگایانه‌ى خواره‌وه: ( ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى – فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه كاروبارى ئیران – ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان – ده‌روازه‌ى نێوده‌وله‌تى حاجى ئۆمه‌ران – گواستنه‌وه -ئاسایش – پۆلیس – پاسپۆرت – پۆلیسى گومرگ – ئاسایشى بازگه‌كان – نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان – پۆلیسى چالاكى مه‌ده‌نى – گومرگ – پۆلیسى هاتووچوو – پاسه‌وانى سنور – ته‌ندروستى – به‌رگرى شارستانى – گه‌شتوگوزار – شاره‌وانى – ژینگه پارێزى ).
پێكهێنانى لیژنه‌كانى هاوبه‌شى فریاگوزارى ( ئاسایش – پۆلیس – هاتووچوو – به‌رگرى شارستانى – ته‌ندروستى ) له سنورى هه‌موو قایمقامیه‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌كانى له سه‌ر رێگاكانى هاتنو چوونى زیاره‌تكاران.
ئاماده باشى هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه‌كانى ته‌ندروستى له سه‌ر رێگاى هاتنوچوونى زیاره‌تكاران.
دانانى چه‌ندین وێستگه‌ى گه‌رۆكى گواستنه‌وه له سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى زیاره‌تكاران له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران تاكو كه‌ربه‌لا كه پێك هاتبوون له چه‌ندین پاسى خالى و تیمى نووسینگه‌كانى ناوخۆیى.
ئاماده باشى تیمێكى فرۆكه‌وانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچووى هه‌ولێر بۆ كاتى پێویست و هه‌ماهه‌نگیان له گه‌ل تیمه‌كانى تر‌ى فه‌رمانگه په‌یوه‌ندییه‌كان.
دانانى (57) دانه كۆمپیوته‌رى پاسپۆرت له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران بۆ خێرا راپه‌راندن وهامووشۆى پاسپۆرتى زیاره‌تكاران.
ئاماده كردنى (3300) پاس و كۆسته‌ر و راف و ئوتوبوس بۆ گواستنه‌وه‌ى زیاره‌تكاران له لایه‌ن گواستنه‌وه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر و گواستنه‌وه‌ى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و سه‌رپه‌رشتى و رێنماییى كردنیان به هه‌ماهه‌نگى له گه‌ل نووسینگه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ناوخۆیى هه‌ر له ده‌روازه‌ى نێوده‌وله‌تى حاجى ئۆمه‌ران تا كه‌ربه‌لا به دوو قۆناغ و دوباره گه‌راندنه‌وه‌یان.
جێگیر كردنى چه‌ندین ئامێر و ئالیات و ئۆتومبێلى فریاگوزارى و ئۆتۆمبێلى ئاگركوژێنه‌وه و ئامبۆلانس و كرێن و تانكه‌رى ئاوى خواردنه‌وه و تانكه‌رى ئاوى قورس و ئامێرى خاوێن كردنى كه‌بس و قه‌لاب و به‌رادى ده‌رمان و به‌رادى خۆراك و مینى پاص و تراكتۆر و رافیعه و لۆرى بارهه‌لگر و ئۆتومبێلى مێكزه‌مینى و پیكاب و ئۆتۆمبێله‌كانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له لایه‌ن فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى له هه‌موو وێستگه‌كانى پشوودان و له سه‌ر رێگاكان، بۆ یارمه‌تى دان و به‌هانا چوون و هاوكارى زیاره‌تكاران.
پرۆسه‌ى هاتنى زیاره‌تكاران به شێوه‌ى ره‌سمى له رۆژى ( 30 – 7 – 2025 ) ده‌ستێپیكرد و له (17 -8 – 2025 ) به‌م شێوه‌ى خواره‌وه كوتایى پێ هات :
زیاتر له ( 137 هه‌زار) زیاره‌تكار له رێگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وله‌تى حاجى ئۆمه‌رانه‌وه سه‌ردانى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لایان كرد كه جگه له زیاره‌تكارانى ئیرانى، زیاره‌تكارانى وه‌لاتانى تریش وه‌كوو وه‌لاتانى ( توركیا – ئازه‌ربایجان – جۆرجیا – روسیا ) هاتووچوویان كردووه.
ئه‌و زیاره‌تكارانه‌ى كه به هۆى ناخۆشى بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشكى كه سه‌ردانى بنكه و تیمه‌كانى ته‌ندروستى له هه‌ر چوار وێستگه‌كان كردبوون زیادتر له ( 2862 ) ناخۆش بوون.
خۆشبه‌ختانه هیچ رووداوى هاتووچوو و به‌رگرى شارستانى نه‌بوون.
له ئه‌نجامى ئه‌و هه‌موو خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى و لیژنه‌ى بالا و تیمه‌كان و لیژنه‌كانى وێستگه‌كان، ئه‌مسال پێشكێشى زیاره‌تكارانى ئیرانى و بیانى كردیان، هه‌موو زیاره‌تكاران له ناو كه‌شێكى سه‌قامگیر و ئارام و به‌وپه‌رى رێزه‌وه و به گیانێكى كوردانه و مرۆڤ دۆستانه له لایه‌ن حكومه‌ت و گه‌لى كوردستانه‌وه پێشوازییه‌كى گه‌رمیان لێكرا و هه‌موویان به ئاسوده‌ییى به‌شدارییان له رێوره‌سمى چله‌ى ئیمام حوسین له شاره پیرۆزه‌كانى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لایان كرد و پاشان به سلامه‌تى بۆ وه‌لاتى خۆیان گه‌رانه‌وه و له خوداى گه‌وره داواكارین دوعا و نزا و عباداتیان قبول كرابێت.
هه‌موو ئه‌ندامانى لیژنه‌ى بالا و به‌رێوه‌به‌ر و به‌رپرسى بنكه‌كان و سه‌رۆكى لیژنه‌كان و تیمه‌كان و هه‌موو ستاف و كارمه‌ندان و كارگوزاران و كرێكارانى جێگیر كرا‌و له هه‌ر چوار وێستگه‌كان و له سه‌ر رێگاى هاتنوچوونى زیاره‌تكاران له‌م ماوه‌یه‌دا به شه‌و و رۆژ ماندوونه‌ناسانه و دلسۆزانه هه‌موو پلانه‌كانى خزمه‌تگوزارى گشتى و ئه‌ركه‌كانى له سه‌ر شانیان جێبه‌جێ كرد كه بووه هۆى ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هاتنى زیاره‌تكارانى چله‌ى ئیمام حوسین به سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی پێ بێت كه له دله‌وه سوپاسى یه‌ك به یه‌كیان ده‌كه‌ین.
هه‌موو ئه‌ندامان و كارمه‌ندان و كارگوزارانى ( ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى ) زۆر پیشه‌ییانه و مرۆڤدۆستانه و خێرخوازانه و كوردستانیانه بۆ سالى چواره‌وم به ئه‌ركى مرۆڤایه‌تى و خێرخوازى خۆیان هه‌ستان له دابین كردن و پێشكێش كردنى هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانى گشتى و لۆجستیكى له هه‌ر چوار وێستگه‌كانى مانه‌وه و پشوودانى زیاره‌تكاران كه به شه‌و و رۆژ و به شێوه‌ى (24) كاتژمێرى له ئه‌رك دابوون هه‌ر له رۆژى یه‌كه‌مى پرۆسه‌كه تاكو كۆتایى هاتنى پرۆسه‌كه له گه‌لمان دابوون و به‌شێكى زۆرى ئه‌ركى ئێمه‌ى حكومه‌تى له ئه‌ستۆیان گرتبوو،له به‌ر ئه‌وه له دله‌وه سوپاسى بێ پایان ئاراسته‌ى سه‌رۆكى ده‌زگا وئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێرى و ستافیان یه‌ك به یه‌ك ده‌كه‌ین.
بۆیه به كۆتایى هاتنى پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوانه، لێره دا پێویسته سوپاسى بێ پایانى خۆمان ئاراسته‌ى ئه‌م به‌رێزانه و لایه‌نانه‌ى خواره‌وه بكه‌ین كه به هه‌موو شێوازێك پالپشتى لیژنه‌ى بالایان كرد بۆ ئه‌وه‌ى به باشترین شێوه بتوانن ئه‌ركه‌كانى خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى پێشوازى كردن له زیاره‌تكارانى چله‌ى ئیمام حوسین بۆ سالى (2025):
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
وه‌زاره‌تى ناوخۆ
ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى
پارێزگاى هه‌ولێر
ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران
یه‌كه كارگێرییه‌كان وهه‌موو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌سته و ده‌زگاكان
كۆنسولگه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئیران له هه‌ولێر
نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا
پیشانگاى نێوده‌وله‌تى هه‌ولێر
نووسینگه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ناوخۆیى و برایانى شۆفێرى پاسه‌كان
مانگى سورى عیراقى و مانگى سورى ئیرانى و مۆكه‌به‌كانى خێرخوازى ئیرانى و رێكخراو وكۆمپانیاكانى خێرخوازى تر.
و له كۆتاییدا له دله‌وه زۆر سوپاسى خه‌لكى به شه‌ره‌ف و ئه‌مه‌كدارى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه ئه‌مسالیش دوباره وه‌كوو سالانى رابردوو به گیانێكى برایانه و مرۆڤایه‌تى و به دلگه‌رمى پێشوازییان له زیاره‌تكاران كرد و رووى راسته‌قینه‌ى گه‌لى كوردستانیان به‌رجه‌سته و نیشانیان دا و مێژوویه‌كى تر‌ى مرۆڤایه‌تییان له‌م بۆنه ئایینییه پیرۆزه دا تۆمار كرد.
راگه‌یاندنى لیژنه‌ى بالاى پێشوازى كردن له زیاره‌تكارانى چله‌ى ئیمام حوسین
18-8-2025

