له بیرەوەری حەفتا و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشی دیراسات و پێگەياندن، لە هۆڵی ڕاگەیاندن سیمینارێکی بۆ هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ژێر ناونیشانی (ڕێبازی بارزانی) ساز کرد.
لەو سیمینارەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و کادیرانی پێشکەوتووی پارتی و پەرلەمانتارو بەرپرسانی حیزبی و حکومی ئامادەی بوون، وشیار زێباری بە چەمکێکی سەردەمییانە باسی لە ڕێبازی بارزانی کرد و دیدگای فراوان و جیهانبینی بارزانی شرۆڤە کرد.
کۆڕگێڕ، جەختی کردەوە کە ڕێبازی بارزانی چ لە ڕابردوو، یان بۆ ئێستا و نەوەكانی داهاتوو، بەرنامەیەکی گشتگیری هەمەلایەنەیە و ڕۆحی بەردەوامی و دەیمومەت لە خۆی دەگرێ.
لە تەوەرێکی تری سیمینارەکەدا، هۆشیار زێباری شیکارێکی لۆژیکی دەربارەی هەلومەرجی هەنوکەی گۆرانکاریە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشکەشکردو دیدگای سیاسی پارتی لەهەمبەر گۆرانکاریەکان خستەڕوو.
لە کۆتایی سیمینارەکەشدا گفتوگۆیەکی کراوە دەربارەی ناوەڕۆکی بابەتەکە بەرێوەچوو

