رۆژنامەی ھەولێر

یادکردنەوەی ساڵرۆژی کۆچی دوای مامۆستا عەبدولسەلام شێخ محەمەد بەرز راگیرا

 

بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئامادەی مەراسیمێکی تایبەت بوو بە ساڵرۆژی کۆچی دوای مامۆستا عەبدولسەلام شێخ محەمەد، کە لەلایەن مۆزەخانەو ئەرشیفی پەروەدەی هەولێر بۆی رێکخرابوو …
لەو یادکردنەوەیەدا باس لە بیرەوەری و تایبەتمەندی و هەنگاوە پەروەردەییەکانی مامۆستا عەبدولسەلام وەک رابەرێکی پەروەردەیی کرا، کە چەندین نەوەی لە شاری هەولێر پێگەیاندووە…
دواتر لە لایەن ئامادەبووانەوە وەک نەریتی مۆزەخانەی پەروەردەیی مۆمی یادەوەری داگیرسێندراو رۆحی رەوانشاد مامۆستا عەبدولسەلام شێخ محەمەدشادکرا …
شایەنی باسە لەو مەراسیمەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی پەروەردەیی و کەس و کاری قوتابیان و خانەوادەی مامۆستا عەبدولسەلام ئامادە بوون …