رۆژنامەی ھەولێر

سەنتەری چالاکی كۆمەڵایەتی كەورگۆسك کرایەوە

 

دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەیەک لە پارێزگای هەولێر لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر داوا لە ڕێكخراوی UNHCR كرا باڵەخانەیەك لە كەورگۆسك بۆ چالاكی كۆمەڵایەتی دروست بكرێت، ڕێكخراوی ناوبراو ئەم كارەی ئەنجامداو دوای تەواو بوونی باڵە خانەكە و دابین كردنی كەلوپەلی پێویست بۆی، سەنتەری چالاكی كۆمەڵایەتی كرایەوە.

یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی هەولێر ، خاتوو حەیات عیسا شیخان بەرێوەبەری ناحیەی كەورگۆسك کارەکانی “سەنتەری چالاكی كۆمەڵایەتی كەورگۆسك” و چالاکییەکانی دەستی پێ کرد.
لەیەکەم خولی ئەو هاوینەیە زیاتر لە 100 منداڵ و 70 ژن بەشداریان کردووە و خولی جۆراوجۆریان بۆ دەکرێتەوە.

مەبەست لە كردنەوەی ئەم سەنتەرە، كار كردنە لە سەر كێشە كۆمەڵایەتیەكان و چارەسەر كردنیان لە ڕێگای بەڕێوەبردنی كەیس، پاڵپشتی دەروونی و كۆمەڵایەتی، هەروەها بڵاو كردنەوەی هۆشیاری گشتی و کردنەوەی خولی جۆراو جۆر …

ئەو باڵەخانەیە بە تەواوی پێداویستییەكانی ئامادەیە و لەسەر رووبەری 1194 مەتر دروست كراوە تێچووی 500 ملیۆن دینارە، لە ساڵی 2021 لە کۆبوونەوەیەک لە پارێزگای هەولێر لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر لەلایەن UNHCR دەست بە دروستکردنی کراو و ئەمساڵ کرایەوە.