یادی مەزنی 16ی ئاب، ڕۆژی پڕشكۆی دامەزراندنی گەورەترین و پڕسەروەرترین پارتی سیاسییە لە كوردستان و ناوچەكە، كە خاوەن مێژووی قوربانیدان و بەرخودانە.
16ی ئاب، لە ڕۆژ ژمێری گەلی كوردستان، هەڵگری ماناگەلێكە كە بۆتە جێگەی شانازیمان، لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی لەدایكبوونی ڕابەر و مەرجەعی نەتەوەییمان (سەرۆك بارزانی) و ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانە، وەرچەخانێكی مێژوویی بوو بۆ كوردستانیان و دروستكەری ئینتیمای نیشتمانپەروەری و كوردایەتییە.
ئەم ڕۆژە مەزنە بە گەرمی لە سەرۆك بارزانی و لە تەواوی گەلی كوردستان پیرۆز دەكەین، شانازی دەكەین كە خەبات و تێكۆشانمان لە ناو ڕێبازێكە لەسەر دەستی باوكی ڕوحی نەتەوەییمان بارزانی نەمر بنیادنراوە.
١٦ی ئاب وەرچەرخانێکی مێژوویی و گرنگە لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا. پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک قوتابخانەیەکی نیشتمانیی ڕێبازی بارزانیی نەمر، لە هەموو قۆناغە سەختەکانی خەباتدا پێشەنگ و قوربانیدەر بووە لەپێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکاندا.
ئێمە وەک یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بە شانازییەوە دەڕوانینە مێژووی پڕ سەروەری خەباتی ئافرەتی کورد لەنێو ڕیزەکانی پارتی و شۆڕشەکانی کوردستاندا. ئافرەتان هەمیشە وەک پێشمەرگەی قارەمان، دایکی شەهید، کادیری سیاسی وڕێکخراوەیی، شانبەشانی براکانیان لە سەنگەری تێکۆشاندا بوون و ڕۆڵی بەرچاویان گێڕاوە لە پاراستنی شوناسی نەتەوەیی و بەردەوامیدان بە خەبات. بەردەوام جێبەجێكاری كارنامە و ئامانجەكانی پارتیمان دەبین و درێژەپێدەری ڕێباز و ئەو خەباتە دەبین كە ٧٩ ساڵە لە پێناو هەبوونی كوردستانێكی ئازاد و سەربەخۆ خەبات دەكات.
دووبارە ئەم دوو یادە مەزنە بەرز و پیرۆز رادەگرین، بەڵێن دووپات دەكەینەوە تەواوی توانا و هەوڵەكانمان بۆ بەپێشەنگ هێشتنەوەی پارتیمان دەبێت، بەردەوام دەبین لەسەر جێبەجیكردنی بەرنامە و ستراتیژییەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كە خزمەتكردن و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و ناسنامەی نەتەوەییمانە.
یەكێتی ئافرەتانی كوردستان
١٦ی ئابی ٢٠٢٥

