شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: هیچ گرفتێک لە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەماوە و دۆسییەکانی دیکەش چارەسەر بوون.
گوتیشی: بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، مووچەش خەرج دەکرێت.
شاخەوان عەبدوڵا هەروەها گوتی: لەسەر پرسی داهاتی نانەوتیش، حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەرمییەكی زۆری نواندووە و ئەو كێشە بەتەواوەتی چارەسەر كراوە.
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیشی كردەوە كە “هیچ مووچەیەک نافەوتێت و مووچەکانی مانگی شەش و حەوت ڕەوانە دەکرێن

