ئەمڕۆ شەممە 16ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاد: پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بگرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، کاریگەریی شەپۆلەکە بەتایبەتی لەسەر ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان، سنووری باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە پارێزگای کەرکووک دەبێت.
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە کە سەرچاوەی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە، ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای عێراقە و پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەسەر ئەو ناوچانە بمێنێتەوە و دواتر وردە وردە کاریگەرییەکەی کەم ببێتەوە.

