رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی کرد

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بۆنەی یادی 79ساڵەی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.

ڕۆژی شەممە 16ـی ئابی 2025، محەممەد شیاع سوودانی لە برووسکەیەکی پیرۆزباییدا، خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕۆڵی سەرەکیی ئەو پارتە لەگەڵ هێز و لایەنە نیشتمانییەکان لە ڕەوت و لایەنە جیاوازەکان، لە بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆرییەت و بەشداربوون لە بنیاتنانی عێراقێکی نوێی دیموکراسیی وەبیر هێنایەوە.

سوودانی لە پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵەکان کردەوە بۆ پاراستنی ئەو دەسکەوتانەی بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بەدەست هاتوون.