رۆژنامەی ھەولێر

قوباد تاڵەبانی: هیوادارم یادی دامەزراندنی پارتی ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان

بەڕێز کاک مەسعود بارزانی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پیرۆزبایی لەبەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامانی پارتی دەکەین.

بەهیواین ئەم یادە ببێتە دەستپێکێکی نوێ بۆ هەوڵێکی دەستەجەمعی یەکخستنی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و ڕەخساندنی زەمینەیەک بۆ تەبایی و ئاشتی و بەدیهێنانی هەموو ئامانجەکانی گەلەکەمان.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران