دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر، له راگه‌یه‌نراوێكدا هاوبه‌شدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له ده‌ستبه‌كاربوونی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌رده‌وامی هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كرده‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئابی 2025، لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر، هەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامییان بەکۆبوونەوەکانیان دا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ردوولا راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-
هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان کردەوە کە؛ لەژێر ڕۆشنایی ئەو بنەما و پرنسیپانەی لە دیدگای هاوبەشی نێوان هەردوولادا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و ئەو هەنگاوانەی نراون لەپێناو ڕێکخستنی کاری هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتووی حوکمڕانیی کوردستان، بەرەوپێشچوونی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها باس لە هەنگاوە کردەییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیە کرا.
بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و ئەو پێشهاتانەی لە ئارادان، بۆ رێزگرتن لە ویست و ئیرادەی خەڵکی کوردستان و ئەو بەڵێنانەی هەردوولا بە جەماوەری خۆیان دابوو و دەرئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و پارێزگاری لە پێگەی یاسایی و سیاسیی هەرێمی کوردستان؛ هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە هەوڵی چڕ و جددی بدرێت بۆ ئەوەی لە ئەیلوولی داهاتوو، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کار و چالاکیی ئاسایی و یاسایی‌ی خۆی بکات و هەنگاوەکانی تری پێکهێنانی کابینەی نوێ بەردەوام بن.

