رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە روونكردنەوەیەكدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە كە خۆیان بەدووربگرن لە فێڵی چەند كەسانێك كە بەناوی دابینكردنی مووچەی كەمئەندامی و چاودێری كۆمەڵایەتی پەیوەندی بە خەڵكەوە دەكەن.

وەزارەتەكە لە روونكردنەوەكەدا رایدەگەیەنێت “ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەیەكی نەناسراو بەناوی چاودێری كۆمەڵایەتی و وەزارەتمانەوە پەیوەندی بەخانەوادەی خاوەن پێداویستی تایبەتەكان دەكات بە مەبەستی دابینكردنی مووچەی كەمئەندامی و مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی”.

هەروەها رایدەگەیەنێت “لە پەیوەندییەكاندا داوای ناردنی كارتی نیشتمانی و زانیاری و پێدانی ژمارە و ناوی خەڵكی تر كە خاوەن پێداویستی تایبەت یان نەخۆش یان كەسانی بەساڵاچوویان هەبێت دەكەن، دواتریش بەناوی ئەوانەوە پەیوەندی بەو خانەوادانە دەكەن و داوای كارتی مۆبایل و تحویل كردنی دەكەن”.

ئاماژە بەوەش دەكات “بەداخەوە بەهۆی ئەم فێڵەوە ژمارەیەك هاووڵاتی زەرەرمەندبوونەتەوە”.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەروەها رایدەگەیەنێت “لێرەوە بە هەموولایەك رادەگەیەنین كە وەزارەتمان ئاگاداری ئەم بابەتە نییە و ئەمە بەشێكە لە فێڵكردن، پەپێچەوانەوە وەزارەتمان لە كاتی پێویستدا لە ڕێگە فەرمییەكانەوە خزمەتگوزاری و ئاگادارییەكانی بڵاو دەكاتەوە”.

جەختیش دەكاتەوە كە “بەرامبەر بەم فێڵكردنەی ئەم گرووپانەش رێكاری یاسایی دەگرینەبە