ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه ڕێکەوتی 31.8.2025 لەژێر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شارەوانییه‌كان لە ڕێورەسمێکدا، بە تیروپشک دەستکرا بە دابەشكردنی ( 1954) پارچە زەوی دیکە بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی شه‌مامك….
لە رێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان ونهبهز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوهندو به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شه‌مامك و سه‌رۆكی شاره‌وانی شه‌مامك ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانی سنووری شه‌مامك كرد و سوپاسی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دووپاتكرده‌وه كه به‌رده‌وام خه‌مخۆرانه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی فه‌رمانبه‌ران ده‌روانێ، هاوكات جەختی لە بەردەوامی پرۆسەكە كردەوە …
پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند، کە پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تاکو سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی ڕێنماییەکان زەویان وەرنەگرتووە زەوی وەردەگرن…….
پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە بەرێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر و فەرمانبەرانیان کرد بۆ ڕایککردنی کاروبارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.
جێگەی باسە، ڕۆژی 27ی ئاداری 2024، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاوڵاتیانی کوردستاندا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی زەوی بوو بەسه‌ر فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستان …

