رۆژنامەی ھەولێر

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سۆران عەبدوڵڵا تاوگۆزی) دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سۆران عەبدوڵڵا ئەحمەد تاوگۆزی) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بۆ هەڤاڵی بەڕێز (فەرەیدوون عەبدوڵڵا ئەحمەد)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (سۆران عەبدوڵڵا ئەحمەد تاوگۆزی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱۲ی ئابی ۲۰۲٥