رۆژنامەی ھەولێر

نووسینگەی سەرۆکوەزیران: 80٪ی فەرمانبەرانی مەدەنیی سلێمانی لە هەژماری من تۆمارکراون

 

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، “نزیکەی 80٪ـی فەرمانبەرانی مەدەنی لە پارێزگای سلێمانی لە هەژماری من تۆمارکراون.” دەشڵێت، “پرۆسەی ڕادەستکردنەوەی کارتەکان، دانانی ATM و بە دیجیتاڵیکردن” خێراتر دەکەین.

بە گوێرەی تیمی هەژماری من، تاوەکوو ئێستا سەرووی 800 هەزار فەرمانبەر لە پڕۆژەکە تۆمارکراون.