ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه ڕێکەوتی 7.8.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به ئیداره‌دانی ئاو له هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ری كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر، سوپاسی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه هه‌رده‌م به‌هانای داواكاریه‌كان هاوڵاتیان هاتووه‌و هه‌ر پرۆژه‌و بیرۆكه‌یه‌ك خزمه‌تی گشتی هاوڵاتیان بێت، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربریوه، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ئه‌مساڵدا له مانگه‌كانی ( 5 و6 و7 و8 ) بودجه‌ی ته‌واری بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی كێشه‌ی ئاوی هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ری و كۆیه و ئاودێری و باخچه‌و پاركه‌كان و داره‌ستان خه‌رج كردووه.
پارێزگاری هه‌ولێر، دووپاتی له‌سه‌ر گرنگی ستراتیژی فریاگوزاری ئاوی هه‌ولێر كرده‌وه، چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه كێشه‌ی كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ریدا چاره‌سه‌ر دەكات و ده‌بێته هۆكاری پاراستنی ئاوی ژێر زه‌وی و بەفیڕۆنەدانی.
بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانی مه‌یدانی ئاوی قوشته‌په كرد، كه به‌شێكی دیكه‌یه له‌و هه‌وڵانه و ئێستا %56 ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واو بووه .
هاوكات به گه‌شبینیه‌وه له‌چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی كێشه‌ی ئاو‌و كاره‌با له پرۆژه‌ی رووناكی روانی، كه بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌م كێشانه له هه‌ولێر ده‌بنه رابردوو به هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كجاری چاره‌سه‌ر ده‌بن .
پارێزگاری هه‌ولێر، به‌وردی له هه‌نگاوه‌كانی كاری فریاگوزاری ئاوی هه‌ولێر كۆلیه‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر خاله ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كان كرد، كه ئێستا به رێژه‌ی %90 كاره‌كان كۆتاییان هاتووه‌و به گوێره‌ی ئه‌جینداو پلانی كاركردنه‌كانیش بریاره له مانگی 11 ی ئه‌مساڵدا ته‌واوی ئه‌و پرۆژه ستراتیژیه كۆتایی پێ بێت. تاكید له‌وه‌شكرایه‌وه كه‌وا پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر، خاڵی گۆڕانکاری ده‌بێ بە ئاراستەی باشترکردنی خزمەتگوزاریەکان لە پارێزگای هەولێر.
شایه‌نی باسه هه‌ریه‌ك له جێگرانی پارێزگای هه‌ولێرو یاریده‌ده‌ری پارێزگار‌و قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندو به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو‌و ئاوه‌رۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری ئاوی ده‌ورووبه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری ئاودێری ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون .

