ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ڕێکەوتی 7.8.2025 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی توركیا و ژماره‌یه‌ك دبلۆماتكارو سياسى و ئه‌كادیمست و قوتابیان، سێیەمین دیداری نێوده‌وڵه‌تی گەشەپێدانی قوتابیان به‌رێوه‌چوو، كه به سه‌دان قوتابی لەپیناو پەروەردەكردن و گەشەپێدان بە تواناكانیان لەسەردەمی ژیری دەستکرد و بەدیهێنانی ماف و داواكارییەكانی قوتابیان به‌شداریان كردبوو، مه‌به‌ست له‌و سیمیناره راهێنانی قوتابیانه له‌گه‌ڵ ڕەسەنایەتی رۆشنبیری و گۆرانكاری و پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ، راهێنانیان و دواتر ئامادەكردنیان وه‌ك تاكێكی كارا و بەرپرسیار بۆ كۆمەڵگە، بە دیدێكی مەدەنییانەی هاوچەرخ.
شایه‌نی ئاماژه بۆكردنه، سێیەمین دیداری نێوده‌وڵه‌تی گەشەپێدانی قوتابیان، له‌لایه‌ن رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان به‌به‌شداری قوتابیان له زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مساڵ له هه‌ولێری پایته‌خت به‌رێوه‌چوو .

