رۆژنامەی ھەولێر

پۆلیسی هەولێر بکوژی سێ کەسەکەی ئەمشەوی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمشەو کاتژمێر 8:30، لە شەقامی کۆیە، کارمەندی بەنزینخانەیەک لەگەڵ شۆفێرێک و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە، دەبێتە دەمەقاڵییان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند: لە لایەن کارمەندی بەنزینخانەکەوە تەقە کرا و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی کوژران، هەروەها دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە دەستگیر کرا و، ئێستا بە بڕیاری دادوەری ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.