ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كردهوه “بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان لەبارەی هەڕەشەکردن و تەقینەوە، دەستبەجێ توانرا لە ئەنجامی بەدواداچوونەکان شوێنی تیرۆریستان لە شاری سلێمانی دەستنیشان بکەن”.
بڵاویشی كردهوه “لە ڕۆژی 22 تا 24ی 6/2025 توانرا ههردوو تیرۆریست دەستگیر بکەن كه یەکێک لە تیرۆریستەکان کارمەندی بنکەیەکی بەرگریی شارستانی بووە”.
ههروهها بڵاوی كردهوه “دوای دانپێدانان، دەرکەوت تیرۆریستان بەنیازبوون لە پیلانی یەکەمدا ژەهر بکەنە ناو تانکی ئاوی خواردنەوەی یەکێک لە بنکەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، لە پیلانی دووەمدا لە ڕێگەی لکاندنی بۆمب بە ئۆتۆمبێلی بنکەکە، تەقینەوە ئەنجام بدەن”.
ئاسایشی سلێمانی ئاماژهی بهوهش دا “بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە سەرکەوتوویی توانیان شکست بە پیلانی تیرۆریستان بهێنن و دەستگیریان بکەن”.
ئێستا ههردوو تیرۆریستهكه بە ماددەی 2ی تیرۆر دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

