لە هەولێر گراند پاركێكی ئیكۆلۆژی و كولتووری دروست ده‌كرێت كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی سرووشت و كولتووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی ئابی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، گراند پاركێكی ئیكۆلۆژی و كولتووری له شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێت كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی سرووشت و كولتووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشبڕكێی دیزاینكردنی پڕۆژه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بانگهێشت ده‌كرێن تا 20ـی ئابی 2025، ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پرۆگرام و مه‌رجه‌كانی به‌شداربوون و خه‌ڵاتی دارایی‌ش ده‌به‌خشرێته سێ براوه‌ی هه‌ڵبژێردراوی یه‌كه‌م.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی)، بانگهێشتی هه‌موو ئه‌و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ڕاوێژكارییانه ده‌كات كه ئاره‌زوومه‌ندن له پێشبڕكێی دیزاینكردنی پرۆپۆزه‌ڵی پاركێكی نوێ له شاری هه‌ولێردا به‌شدار بن.
دەشڵێت: وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئامانجی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ستراتیژییه‌ی، دروستكردنی پاركێكی ئیكۆلۆژی و به‌رچاوه كه وه‌ك شوێنێكی به‌رده‌وام (Sustainable) و كولتووری و ئیكۆلۆژییە، دیدگای ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی سرووشت و كولتووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار داواش ده‌كات كه ئه‌و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ڕاوێژكارییه‌ی ئاره‌زوومه‌نده له‌م پێشبڕكێیه‌دا به‌شداری بكات، پێویسته پێش ڕێكکه‌وتی (20/8/2025) سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا بكات، له‌نێوان كاتژمێر (8:30ی به‌یانی تاكو 2:00ی دوای نیوه‌ڕۆ)، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پرۆگرام و ڕێنماییه‌كانی به‌شداربوون.
مه‌رجه‌كانی به‌شداربوون، گشت نووسینگه ئه‌ندازیارییه تۆماركراوه (ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان). هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی دارایی ده‌به‌خشرێته سێ براوه‌ی هه‌ڵبژێردراوی یه‌كه‌م.

