ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
پڕۆژەی (ئاوەز) لە یەكەم ساڵوەگەڕی دامەزراندنیدا، دوو توێژینەوەی هەرە باشی ساڵی ٢٠٢٥ـی بواری هزریان خەڵات كرد.
بەڕێزان دانا ئیسماعیل و د. ئیسماعیل مەحموودی بە براوەی ئەمساڵ دەستنیشان كران.
لە كاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمەكەدا بەرپرسانی دەزگاكە لە وتارەكانیان ئاماژەیان بەوە كرد كە رێزلێنانی هزر و شكۆی كایەی ئەكادیمی كوردی ئەركی لە پێشینەیان دەبێت؛ ڕێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر و توێژەران لەگەڵ بەرپرسانی حكومی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو.
ژۆرناڵی ئاوەز، كە بڵاوكراوەیەكی وەرزییە تایبەت بە توێژینەوەی هزری، لە لایەن دامەزراوەی میدایی (كوردستان كرۆنیكڵ) دەردەچێت.
ئامانج لێی خزمەتكردنە بە هزر و مەعریفە لە كوردستان و هاندانی توێژینەوەی جددی لە بواری جیاجیادا.

