رۆژنامەی ھەولێر

مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵای راگەیاند.

وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: سبەی چوارشەممە (6ی ئابی 2025) مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

بڵاویشی كردەوە: تەمویلی دابەشكردنی مووچەكە لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت